هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و وەفدێکی دیپلۆماسی و سەربازیی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆسەی چاکسازی و یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوەچوو.
لە گفتوگۆکاندا، بە سەرپەرشتیی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خاتوو وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون، وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگە، دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە خرانەڕوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەنگاوی هاوبەش بۆ خێراکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی دووپاتکرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ کرا.
|