ورده‌كاری بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به رۆژاڤا
4 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له بڕیارنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژاڤای كوردستان)، داوای له توركیا كرد، مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌نگاوه سیاسیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه دروستنه‌كات و داواشیكرد، ڕێڕه‌وێكی مرۆیی بۆ رۆژاڤا بكرێته‌وه و مافه‌كانی كورد له ده‌ستوردا مسۆگه‌ربكرێن.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پڕۆژه‌بڕیارێكی به‌رفراوانی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریای له ستراسبۆرگ په‌سه‌ند كرد، له ده‌نگدانه‌كه‌دا 515 په‌رله‌مانتار به‌شدار بون، 363 په‌رله‌مانتار ده‌نگی به‌ڵێ، 71 په‌رله‌مانتار به ده‌نگی نه‌خێر، 83 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان نه‌دا.
له بڕیاره‌كه‌دا توندوتیژی، ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێ، ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی و هێرشكردنه سه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی له رۆژاڤا سه‌ركۆنه‌كرا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، ئه‌م هێرشانه پێشێلكارییه‌كی زه‌قی یاسا مرۆییه ێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانن و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌كرێت وه‌ك "تاوانی جه‌نگ" هه‌ژماربكرێن.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتوه، "له‌كاتێكدا كورد و عه‌ره‌ب له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا پێكه‌وه ده‌ژین، هه‌ردو گه‌له‌كه ساڵانێكی زۆره به‌هۆی زوڵمی داعشه‌وه ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی، بێ ئاسایشی، ئاواره‌كردنی زۆره‌ملێ و پێشێلكردنی مافه سه‌ره‌كییه‌كان بونه‌ته‌وه، داعش ته‌نها هه‌ڕه‌شه نه‌بو بۆ سه‌ر گه‌لی كورد، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی له قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كانیش كردوه، هه‌روه‌ها ژنانیش به شێوه‌یه‌كی خراپتر له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م دۆخه‌دا بون".
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ڕه‌وشی مرۆیی له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی كوردنشینن، به‌تایبه‌تی شاری كۆبانێ، به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و داوایكرد ڕێڕه‌وی مرۆیی هه‌میشه‌یی و ئارام بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگه بۆ ڕێكخراوه مرۆییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكرێته‌وه به‌بێ هیچ ئاسته‌نگێك.، هه‌روه‌ها پێشوازی له ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه سه‌قامگیریی هه‌میشه‌یی له سوریا به‌ستراوه‌ته‌وه به مسۆگه‌ركردنی مافی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی نوێنه‌رایه‌تیی سیاسیی گه‌لی كورد و مافه كولتورییه‌كان و دابینكردنی گه‌ره‌نتی ده‌ستوری كرده‌وه و ده‌شڵێت، "په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوا له به‌رپرسانی سوریا ده‌كات كه گه‌ره‌نتی پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكات، له‌وانه عه‌ره‌ب، كورد، سوننه، شیعه، عه‌له‌وی، مه‌سیحی، دورزی و ئه‌رمه‌نی، و مافه سه‌ره‌كییه‌كانیان مسۆگه‌ر بكات، ناسینی گه‌لی كوردیش به شێوه‌یه‌كی ته‌واو و دابینكردنی نوێنه‌رایه‌تیی سیاسی و مافی یه‌كسان، بۆ پاراستنی فره‌یی سوریا و ئاشتیی مه‌ده‌نی و سوریایه‌كی سه‌قامگیر زۆر گرنگه، پێویستیشه حكومه‌تی سوریا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا، ئه‌م مافانه بخاته ناو ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تیی وڵاته‌كه‌وه.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له‌و شارانه‌ی كوردنشینن وه‌ك كۆبانێ، مه‌نبه‌ج و قامیشلۆ، خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بڕدراون و ژێرخانی ناوچه‌كه زیانی به‌ركه‌وتوه، داوایكرد ڕێڕه‌وی مرۆیی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌و ناوچانه بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ كۆبانێ كه له‌ژێر گه‌مارۆدایه، هه‌روه‌ها داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی ئه‌ندام كرد هاوكاریی ده‌رونی و مرۆیی بۆ ژنان و كچان زیاد بكه‌ن.
له بڕیارنامه‌كه‌دا بانگه‌واز ئاراسته‌ی توركیا كرا، "داوا له توركیا و كه‌سایه‌تیه ناوچه‌ییه‌كان ده‌كرێت له هه‌ر كارێكی سه‌ربازی كه ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه دوربكه‌ونه‌وه، هێرشه‌كانی توركیاش بۆ سه‌ر شار و ناوچه كوردنشینه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌ركۆنه ده‌كرێن، ده‌بێت حكومه‌تی توركیا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانی ڕابگرێت و ڕێگه بدات به گفتوگۆی ئاشتی له نێوان حكومه‌تی كاتی سوریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منی ده‌بێت به‌پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت و ڕێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بگرێت و نه‌بێته هۆی كۆچبه‌ركردنی زۆره‌ملێ یان گۆڕینی دیمۆگرافی".
له بڕیارنامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا باس له تێكۆشانی كورد دژی داعش كرا، به‌تایبه‌تی پێداگری و بوێریی ژنان و باس له‌وه‌شكراوه، "ڕۆڵی هێزه كوردییه‌كان و شه‌ڕڤانانی ژن له شه‌ڕی دژی داعشدا جێگه‌ی بایه‌خه، بوێریی ژنانی كورد كه له‌ژێر زوڵمی داعشدا به‌رگرییان كردوه سڵاوی لێ ده‌كرێت، بۆ سه‌قامگیریی هه‌میشه‌یی له سوریا، ده‌بێت فیداكارییه‌كانی پێكهاته‌ی كورد و نیگه‌رانییه ئه‌منییه ڕه‌واكانیان و نوێنه‌رایه‌تیی سیاسی‌یان بناسرێت، له‌وانه پاراستنی مافه‌كانی ژنان و به‌شداریی كارایان له ژیانی گشتیدا."
|