ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی لە بنکەی تەنەف لە سوریا راگەیاند
4 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیاند، رۆژی 11ـی شوباتی 2026، هێزەکانی وڵاتەکەی بە شێوەیەکی رێکخراو لە بنکەی سەربازیی تەنەف لە سووریا کشاونەتەوە.
ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پرۆسەی "گواستنەوە و گۆڕانکارییەکانی هێزی هاوبەشی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی داعش کراوە کە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی مەیدانی دارێژراوە." ئەم هاوپەیمانییە کە لە ساڵی 2014ـەوە لەلایەن سێنتکۆمەوە دامەزراوە، ئەرکی راوێژکاری، یارمەتیدان و بەهێزکردنی هێزە هاوبەشەکانی ناوچەکەی لە ئەستۆ بووە بۆ تێکشکاندنی داعش.
پەیامی فەرماندەی سێنتکۆم
ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم رایگەیاند: "هێزەکانی ئەمریکا هەمیشە لە ئامادەییدا دەبن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی داعش کە لە ناوچەکەدا سەرهەڵبدات، هاوکات پشتگیریی هەوڵی هاوبەشەکانمان دەکەین بۆ رێگریکردن لە گەشەکردنەوەی ئەو رێکخراوە." کووپەر جەختی کردەوە، بەردەوامیی گوشارەکان بۆ سەر داعش کارێکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی خاکی ئەمریکا و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە.
ئاماری ئۆپەراسیۆنەکان
بەپێی راگەیێندراوەکە، تەنیا لە ماوەی 2 مانگی رابردوودا، هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە 100 ئامانجی جیاوازیان لەرێگەی 350 مووشەکی ورد و زیرەکەوە پێکاوە. لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنانەدا، زیاتر لە 50 تیرۆریستی داعش کوژراون یان دەستگیر کراون.
|