حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید بۆ مه‌زڵوم عه‌بدی: به‌ته‌مای هیچ ده‌وڵه‌تێك مه‌بن بێت به‌هاناته‌وه
20 کاتژمێر پێش ئێستا
335 جار خوێنراوەتەوە
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی حه‌له‌ب داوای كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی دیكه‌ی شه‌ڕ ده‌كات به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانی حكومه‌تی دیمه‌شق و لهپهیامێكیشدا بۆ هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "پشت به‌خۆتان ببه‌ستن و به‌ته‌مای ھیچ ده‌وڵه‌ت و كهسولایهك مه‌بن به‌ھاناتانه‌وه بێت".
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی كردوه رایگه‌یاندوه، "به‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر برا كوردهكانماندا ده‌گوزه‌رێت له‌شاری حه‌له‌ب، ھێرش و په‌لاماری سوپای شه‌رع به‌م زستانه بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه و كوشتن و ئاواره‌كردنی ژن و منداڵ، رسواو مه‌حكوم ده‌كه‌م".
له‌په‌یامه‌كه‌یدا حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید ده‌شڵێت، "پێشنیاریشم بۆ ڕێبه‌رایه‌تی ھه‌سه‌ده ئه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب بشكێن، ئێوه‌ش له دێره‌زور یان ھهرشوێنێكی گونجاوه بۆتان به‌ره‌ی شه‌ریان لهسهربكهنهوه، چونكه بێگومانبن ئه‌گه‌ر ئێوه له حه‌له‌ب بشكێن ئه‌وكات ئه‌وان خه‌یاڵ ئاسوده و یه‌كچاو ده‌بنه‌وه و ھێرش و په‌لامار به‌گشتی بۆسه‌ر ئێوه ده‌ستپێده‌كه‌ن".
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "پشت به‌خۆتان ببه‌ستن و به‌ته‌مای ھیچ ده‌وڵه‌ت و كهسولایهك مه‌بن به‌ھاناتانه‌وه بێت".
|