یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

2   کاتژمێر پێش ئێستا  44 جار خوێنراوەتەوە

یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد. 292 پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەکە ئامادەن.
 
رۆژی دووشەممە، 29ی کانوونی یەکەمی 2025 یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقە، بەشێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشدارن. پەرلەمانتارانی کورد بە زمانی کوردی سوێندیان خوارد.
 
پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پشکی سوننەکانە کە هەیبەت حەلبووسی و موسەنا سامەڕایی کاندید کراون.
 
پێش دانیشتنەکە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە جیا لە کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی دەنگیان بۆ پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە.
 
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا هیچ هەماهەنگییەک لەنێوانمان نییە، بەڵام لەوانەیە لەم کۆبوونەوەیەدا بەرچاومان روونتر بێ، چونکە دروستکردنی ئەو هەماهەنگییە زۆر پێویستە.''


   ئەمانەش بخوێنەرەوە