گرووپێکی دیکەی چەکداری عێراق دژی داواکانی ئەمریکا دەوەستنەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
183 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژی سەربازی عەسائیبی ئەهلی حەق کە یەکێکە لە گرووپە دیارە چەکدارەکانی عێراق و نزیک لە ئێرانن رایدەگەیەنێت، لە فەرهەنگی ئێمەدا رادەستكردنەوەی چەك جێگای نييه.
جواد تڵێباوی، سەركردەوە و وتەبێژی سەربازی عەسائیبی ئەهلی حەق نامەیەكی بۆ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ناردووە و تیادا دەڵێت: "لە فەرهەنگی ئێمەدا جێگایەك نییە بۆ رادەستكردنی چەك یان سازشكردن لەسەر موقاوەمە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەزمانی سەربازیەكەوە قسەتان لەگەڵ دەكەین كە متمانەی بە فەرماندەكەی خۆی هەیە و ئەمه وتارێكی سەرپێی و هەڵچونێكی كاتی نییە، بەڵكو مێژووە و لە گۆڕەپاندا بنیاتنراوە و خوێنێكە رووبەڕووی تەكفیرییەكان بووەیەوە، لەو كاتەدا كه ئەوانی تر كشانەوە خۆڕاگربوو تاسەركەووتن".
دووپاتیشیكردەوە، "باهەمووان بزانن جێگایەك نییە بۆ رادەستكردنی چەك یان سازشكرن لەسەر موقاوەمە لە فەرهەنگی ئێمەدا، ئەمە دۆسیەكی سیاسی یان خاڵێك نییە بۆ دانوستان، بەڵكو بیروباوەڕە و قەڵغانی كەرامەتە و موزایەدەی لەسەر ناكەین، ئەوەشی پێی وا نییە دەربارەی ئێمە و وریایی و ئازایەتی فەرماندەكەمان ناشارەزایى نييه".
دەشڵێت: "وەک چۆن لە سەردەمی ئاگردا سەرکردەی یەکلاکەرەوە بوویت، ئەمڕۆش ناونیشانی خۆڕاگرییت و بڕیار بەدەست ئێوەیە و بە هۆشیاری و پتەوییەوە سەرکردایەتی عێراق دەکەیت، دەرگاکان بەڕووی ئاژاوەگێڕی دادەخەیت ئەگەر چی ناونیشانەكان دەگۆڕدرێن".
پێشتریش کەتائیبی حزبووڵای عێراق رەتی کردەوە بچێتە ژێر فشاری ئەمریکا و دانانی چەکی رەتکردەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە فشارەکانی ئەمریکا بۆ چەککردنی گرووپەکانی موقاومە و نزیک لە ئێران چربووەتەوەو خەریکە ناکۆکی دەخاتە نێوان لایەنە شیعیەکان و گرووپەچەکدارەکان.
|