مارک ساڤایا پێشوازی له بڕیاری هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كات
2 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق پێشوازی لە هەنگاوی هەندێک لە گروپە چەکدارەكانی عێراقی کرد بۆ داماڵینی چەک، ده‌ڵێت، ئەو هەنگاوە وەڵامدانەوەی بانگەوازی دەسەڵاتدارانی ئایینی بوە، زمانەکەی جێگەی سەرنج بو، چونکە ئەو هەنگاوەی نەگەڕاندەوە بۆ "فشاری ئەمریکا"، دەشڵێت، "نابێت هیچ حزب و گروپێكی چه‌كداری لە سەرانسەری عێراق له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی و هه‌رێمه‌كان بێت".
مارک ساڤایا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" باسی له‌وه‌كردووه، "هەنگاوەکانی ڕاپۆرتکراو سەبارەت بە هەنگاوی هەندێک لە گروپە چەکدارە عێراقییەکان بەرەو چەکداماڵین، پێشهاتێکی پێشوازی لێکراوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو هەنگاوە وەڵامێکی ئەرێنییە بۆ بانگەواز و خواستە بەردەوامەکانی دەسەڵاتی ئایینی و زانا و سەرکردە بەڕێزەکانمان".
مارک ساڤایا باس له‌وه‌ده‌كات، "عێراق ئەمڕۆ لە گۆڕەپانێکی گرینگدا وەستاوە: یان لەسەر ڕێگای سەروەری، سەقامگیری، خۆشگوزەرانی، یەکگرتویی و سەروەری یاسا بەرەو پێشەوە دەڕوات، یان لەناو خولگەیەکی هەڵوەشانەوە و نائەمنیدا گیر ده‌خوات، کە گروپە چەکدارە نایاساییەکان سەرچاوەکانی دەوڵەت بۆ قازانجی کەسی و ئەجێندای دەرەکی دەقۆزنەوە، زیاتر دەسەڵاتی دەوڵەت تێکدەدەن".
مارک ساڤایا لە بەیاننامەکەیدا ده‌ڵێت، "پێ‌زانین و سوپاسگوزارییەکی دڵسۆزانە بۆ حیکمەت و سەرکردایەتی و ڕێنماییە پرەنسیپییەکانیانی عێراق ده‌رده‌بڕم، کە بەردەوامە لە خزمەتکردنی وەک ڕێنیشانده‌رێكی میللەت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لەهەمان کاتدا بەتەنها لێدوانەکان بەس نین، چەکداماڵین دەبێت هەمەلایەنە بێت و گروپه‌كان نەگەڕێنەوە و لە چوارچێوەیەکی نیشتیمانی ڕون و پابەندکەردا جێبەجێ بکرێت".
مارک ساڤایا هه‌روه‌ىها رونیكرده‌وه، "بەپێی دەستوری عێراق و سەروەری یاسا، هیچ لایەن و ڕێکخراو و تاکێکی سیاسی مافی خاوەندارێتی یان کارپێکردنی گروپی چەکداری لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، ئەو پرەنسیپە بەبێ جیاوازی لە سەرتاسەری عێراقدا جێبەجێدەکرێت".
جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه، دەسەڵاتی تایبەتی هەڵگرتنی چەک و بەکارهێنانی هێز دەبێت تەنیا لای ئەو دامەزراوە فیدڕاڵی و هەرێمییە شەرعیانە بمێنێتەوە کە ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی خه‌ڵكی هه‌یه.
|