عێراق لەناو ئێراندا دەستی بەسەر 64 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت

3   کاتژمێر پێش ئێستا  44 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە هاوئاهەنگیی ئەمنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شارێکى ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر 65 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە و تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاریی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئاشکرا کردووە کە ڕۆژی پێنجشەممە، 18ی کانوونی یەکەمی 2025 بڵاویکردووەتەوە.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هەماهەنگی ئەمنیی نێودەوڵەتی لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە شاری ئابادانی ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە.
 
شاری ئابادان لە سنووری پارێزگای خوزستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە هاوسنووری پارێزگای بەسرەی باشووری عێراقە.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو 64 کیلۆ هۆشبەرەی بە مەترسیدار وەسفکردووە و یەکەی بنەبڕکردنی مادەی هۆشبەری ئێران لەو ئۆپەراسیۆنەدا هاوکارییان بوون.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی عێراق، لە 9 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا دەست بەسەر نزیکەی 9 تۆن مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیراوە.
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە