ئاماری هاوسەرگیریی و جیابونەوەی هاوسهران راگهیهندرا
3 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری ژمارەی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابونەوەی بۆ مانگی (تشرینی دووەم/ 11) ڕاگەیاند و دهڵێت، 26 هەزار و 129 گرێبەستی هاوسهرگیری ئهنجامدراون و پێنج هەزار و 805 حاڵەتیش جیابونهوهی تۆماركراون.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، کۆی گشتی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری له مانگی (تشرینی دووەم/ 11)ی ڕابردوو گەیشتوەتە 26 هەزار و 129 گرێبەست، لەکاتێکدا حاڵەتەکانی جیابونەوە پێنج هەزار و 805 حاڵەت بوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان".
ئاماژهی بهوهشكردوه، بەغدای پایتەخت لە پێشەنگی لیستی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابونەوە دێت، بەجۆرێک سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا/ ڕەسافە سێ ههزار و 961 گرێبەستی هاوسەرگیری و ههزار و 239 حاڵەتی جیابونەوەی تۆمارکردوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دهڵێت، دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا/کەرخ سێ ههزار و 132 گرێبەستی هاوسەرگیری و 920 حاڵەتی جیابونەوەی تۆمارکردوە، لەدوای ئەوانیش سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی نەینەوا دێت کە دو ههزار و 819 گرێبەستی هاوسەرگیری و 389 حاڵەتی جیابونەوەی تۆمارکردو".
بەڕای شارەزایان هۆکارەکانی جیابونەوەی هاوسهران لە عێراق زۆرن، هۆکاری ئابوری و کۆمەڵایەتی و کولتوری لەخۆدەگرێت، لە دیارترینیان هاوسەرگیری پێشوەختە، خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا، کێشەی دارایی، دەستوەردانی دایک و باوک، پێنەگەیشتن و لێکتێگەیشتن لە نێوان هاوسەرەکان، هەروەها ئالوودەبون و توندوتیژی، ئەو هۆکارانە هەڕەشە لە سەقامگیری خێزان دەکەن و بەشدارن لە زیادبونی ژمارەی جیابونەوەکان.
|