بانکی ناوەندی "فشارەکانی" سەر ئابوری عێراق ئاشکرا دەکات

3   کاتژمێر پێش ئێستا  134 جار خوێنراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، ئابوری عێراق ڕوبەڕوی فشاری جۆراوجۆر بوەتەوەو، مووچە و یارمەتییەکان تەحەددایەکی زیادە دروست دەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی سەختی کەمکردنەوەی ئەو خەرجییانە بەهۆی کاردانەوەی کۆمەڵایەتی پێشنیاركراوه‌.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە پێنجەمین کۆنفرانسی هەرێمیی کۆڕبەندی ئابووی ئیسلامی لە قاهیرە، ڕایگەیاند، "عێراق ڕوبەڕوی فشاری جۆراوجۆر دەبێتەوە، لەوانە ئاستەنگەکانی گەشەپێدان، کە پێویستی بە هەمەچەشنکردنی ئابوری و زۆرترین داهاتی گشتی هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "زیاتر لە 90%ی داهاتی گشتی عێراق پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت، کە سەرچاوەیەکی ته‌قلیدییه‌ و کەوتوه‌تە ژێر هەڵاوسانی نرخە جیهانییەکان، ئەوەش دەبێتە هۆی ناجێگیری داهات و لاوازی سەقامگیری دارایی، پێویستی بە دۆزینەوەی چارەسەری پێکهاتەیی هەیە".

عەلی عەلاق رونیكرده‌وه‌، "هەمەچەشنکردنی سنورداربونی ئابوری و لاوازی کەرتەکانی بەرهەمهێنان وایکردوە عێراق ببێتە وڵاتێکی زۆرینەی هاوردەکار، ئەوەش فشارێکی بەردەوام دەخاتە سەر دۆلار و نرخی ئاڵوگۆڕ، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبونەوەی توانای کڕین و زیادبونی خواستی ڕۆژانەی لەسەر دراوی بیانی، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر سیاسەتی دراو هەیە، کە سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە هاوسەنگکردنی سەقامگیری نرخ و بەڕێوەبردنی نەختینەیی و هاندانی ئابوری".

وتیشی، "گوشارەکانی خەرجییە گشتیەکان، بەتایبەتی لەسەر مووچە، یارمەتییەکان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، تەحەدایەکی زیاتر دروست دەکەن"، جەختیشیکردەوە "سەختی کەمکردنەوەی ئەو خەرجیانە بەهۆی کاردانەوەی کۆمەڵایەتی ئەگەری، لە کاتێکدا بانکی ناوەندی هەوڵدەدات بۆ دورکەوتنەوە لە هەڵاوسان و پاراستنی سەقامگیری دراو بۆ پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی وڵات".

 پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راشیگەیاند، "عێراق لە ساڵانی ڕابردودا توانیویەتی بەشێک لە کورتهێنانی بودجە لە ڕێگەی پەرەپێدانی داهاتە نانەوتییەکانەوە دابین بکات، هاوکات بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەی ئەو سەرچاوانە زۆرترین بێت و پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە لە هەوڵێکدا بۆ شکاندنی 'هەژمونی دارایی' داهاتی نەوت بەسەر بودجەی گشتیدا".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە