پارێزگاری هه‌ولێر: هه‌ندێك هێزی سیاسی روداوه‌كه‌ی لاجانیان قۆسته‌وه
10 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك هێزی سیاسی روداوه‌كه‌ی گوندی لاجانیان قۆسته‌وه به‌ڵام توانراوه "تاوانبارێك" ده‌ستگیربكرێت كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی یه‌كێتییه و پێویسته یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ڕابگه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت، له روداوه‌كانی لاجان‌دا دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سیش برینداربون.
ئومێد خۆشناو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی روداوه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوی گوندی لاجان‌دا و وتی، "ئه‌و زه‌ویه‌ی كه پاڵاوگه‌ی لانازی له‌سه‌ر دروستكراوه پێشتر كڕدراوه و هه‌موان ده‌توانن بچن بپرسن كه چۆن پاره دراوه به خه‌ڵكه‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت 70 کەس لە دانیشتوانی گوندی لاجان لە پاڵاوگەی لاناز دامەزراون".
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كردوه، 67 بارهەڵگری خەڵکی گوندی لاجان له پاڵاوگه‌ی لاناز كاریان پێدراوه، خۆپیشانده‌ران داوایان ده‌كرد كه ژماره‌كه‌یان زیاتر بكرێت، به‌ڵام نه‌ده‌توانرا ئه‌و كاره‌بكرێت چونكه خه‌ڵكانی دیكه‌ش هه‌بون.
ئومێد خۆشناو باسی له ده‌ستگیكردنی نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی خەباتی یەکێتی كرد كه له دوای روداوه‌كانی گوندی لاجان ده‌ستگیركرا و دواتر دانپێدانانی بڵاوكرایه‌وه، وتی، "ئه‌و به‌به‌ته په‌یوه‌ست نیه به حزبایه‌تییه‌وه و بەرپرسانی یەکێتی دڵنیا دەکەینەوە کەیسەکەی رێڕەوی خۆی دەگرێت و هەر لایەنێک دەیەوێت لێکۆڵینەوەکان ببینێت، دەرگە کراوەیە، حه‌قوایه یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی رایگه‌یه‌نێت".
په‌یوه‌ست به ده‌ست به سه‌رداگرتنی ئه‌و چه‌كانه‌ی له ده‌ستی خه‌ڵكی گوندی لاجان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، "16 کڵاشینکۆف و یەک ئاڕ پی جی دەستی بەسەرداگیراوە، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌و چه‌كانه هه‌مان ئه‌و چه‌كانه نیه كه تاوانه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامدراوه".
ئومێد خۆشناو پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، خه‌ڵكانێك كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن چی پێویستیان به هه‌ڵگرتنی چه‌ك هه‌یه، "ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشتی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بون هه‌وڵیاندا بیقۆزنه‌وه و ئاشبو بنێنه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بون، دڵنیایی ئه‌و خه‌ڵك و كه‌ناڵانه‌ی راگه‌یاندن و سه‌رۆكه‌كانیان ده‌كه‌ین كه نائارامی هه‌ولێر و كوردستان نابینینن".
|