شاندێکی هەرێم بۆ سێ مووچەی ئەمساڵ دەچێتە بەغدا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومەتی هەرێم ده‌چێته به‌غدا بۆ پرسی خەرج كردنی مووچه‌ی مانگی 10 و دوو مووچه‌كه‌ی دیكه‌ی ئەمساڵ.
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه ناڕِوات، سەربارەی ئەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانە بڕێك لە داهاتی ناوخۆ و هەناردەی نەوتی ڕادەستی عێراق كردووە، بەڵام ئێستا كە كۆتا مانگی ئەمساڵە 3 مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.
میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە، شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌چێته به‌غدا بۆ پرسی مووچه‌ی مانگی 10 و ته‌واوبوونی ڕێككاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، شانده‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق، كه ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردوو ده‌بێت بۆ پرسی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ 2 مووچه‌كه‌ی كۆتایی ساڵ.، كە مووچەی مانگەكانی (11 و 12)یە.
پێشتریش، فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاندبوو، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەكی ئەمساڵ نەفەوتێت.
هاوكات، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد سیاع سودانی، لە دیداری (مێپس) لە دهۆك ڕایگەیاند، كە سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی داوە لە خەرج كردنی سەرجەم مووچەكانی فەرمانبەرانی هەرێم.
|