ئاسایش دانپێدانانی تۆمەتبارێکی لاجان بڵاودەکاتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دانپێدانانی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌وته‌ی خۆی، به‌شداربوه له "پیلانگێڕیه‌ك"دا و ئه‌و كه‌سه‌ش لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه له قه‌زای خه‌بات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌باره‌ی پشێوی و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی گوندی لاجانی سه‌ر به قه‌زای خه‌بات له پارێزگای هه‌ولێر، دانپێدانانی یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شداربوه له‌و پیلانگێڕییانه‌ی كه بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌خشه‌ی بۆ كێشرابون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، دانپێدانانی یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یه كه تۆمه‌تباره به نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌كه‌ی گوندی لاجان، ئه‌و كه‌سه‌ش به‌پێی ڤیدیۆكه، نێچیروان هه‌ركی لێپرسراوی كۆمیته‌ی خه‌باتی یه‌كێتیه.
له دانپێدانانه‌كه‌دا نێچیروان هه‌ركی ده‌ڵێت، ""به‌فه‌رمانی هێزێكی ناوخۆیی و كه‌تائیبی سه‌یدشوهه‌دا كاری كردوه و شه‌وی روداوه‌كه‌ش له‌دوای تێپه‌ڕبونی له قوشته‌په كه به‌ڕێوه‌بوه به‌ره‌و كه‌ركوك و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه".
ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و داوایانكرد ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه دابخرێن یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن خه‌ڵكی گونده‌كان بن و دایانبمه‌زرێنن. نیوەڕۆی 29ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025 له گوندی لاجان-ی نزیك گوێر له سنوری پارێزگای هه‌ولێر شه‌ڕ له نێوان خه‌ڵكی ناڕازیی و هێزه ئه‌منیه‌كان ڕویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، هه‌ر له چوارچێوه‌ی گرژیه‌كانیشدا شه‌وی 1ی ئه‌م مانگه، نێچیروان هەرکی لێپرسراوی کۆمیتەی خەباتی یەکێتی لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه تەقەی لێكرا و پاشان بە برینداری دەستبەسەركرا.
|