عێراق پەشیمان بوویەوە حزبوڵا و حوسیەکان ناخاتە لیستی تیرۆرەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
عێراق پاشگەزبووەوە لە دانانی ناوی حزبوڵای لوبنان و حوسییەكانی یەمەن لە لیستی تیرۆر، دەڵێ لیستەكە بەر لەوەی پاكنوس بكرێت بڵاوبوەتەوە.
رونكردنەوەیەك لەلایەن (لیژنەی بلۆككردنی سەروەت و سامانی تیرۆرستان):
ئاماژە بە بڕیاری لیژنەی بلۆككردنی سەروەت و سامانی تیرۆرستان ژمارە 61ی ساڵی 2025 كە لە رۆژنامەی واقائعی عێراقی بە ژمارە 4848 لە 17/11/2025دا بڵاوكرایەوەو؛ بلۆككرنی سەروەت و سامانی لیستێك لە قەوارەو كەسایەتی پەبوەست بە رێكخراوی داعش و قاعیدەی تیرۆرست لەخۆدەگرێت لەسەر بنەمای داوای دەوڵەتی مالیزیا و پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ژمارە 1373ی ساڵی 2001،
لیستەكە ئاماژەی بە ژمارەیەك حزب و قەوارە كردبوو كە هیچ پەیوەندییەكیان بە چالاكی تیرۆریستییەوە نییە لەگەڵ ئەو دوو رێكخراوی كە باسكراون، رەزامەندی عێراقیش تەنیا لەسەر پۆلێنكردنی قەوارەو كەسەكانی سەربە داعش و قاعیدە كورت بووەتەوەو، دانانی ناوی قەوارەكانی تر بەهۆی ئەوە بووە لیستەكە بەر لە پاكنوسكردن بڵاوبووەتەوە.
ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائعی عێراقیدا بڵاوبووەتەوە راستدەكرێتەوەو ناوی ئەو قەوارەو حزبانە لە لیستی قەوارەكانی پەیوەست لە رێكخراوە تیرۆرستییەكانی داعش و قاعیدە دەردەهێنرێت.
لیژنەی بلۆككردنی سەروەت و سامانی تیرۆرستان لە بانكی ناوەندیی عێراق
4ی كانونی یەكەمی 2025
|