نێچیرڤان بارزانی و مایکڵ ریگاس: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  17 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مایكڵ ڕیگه‌س، جێگرى وه‌زیرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌ و به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌، دوایین هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆریان سه‌ركۆنه‌ كرد و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌نجامده‌ران ڕوبه‌ڕوى یاسا بكرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نیا له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازیى له‌ مایكڵ ڕیگه‌س، جێگرى وه‌زیرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مریكا كرد كه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ته‌لارى تازه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتیى ئه‌مهریكا له هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، نێچیرڤان بارزانى دوپاتىكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ نیشانه‌ى پابه‌ندیى ئه‌مهریكایه‌ به‌ به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندیى درێژخایه‌ن و ستراتیژى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا،  هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مریكاى كرد بۆ پشتیوانى و هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هه‌ردولا باسیان له‌ دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر به‌ئامانجگرتنى ژێرخانى ئابوریى هه‌رێمى كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه‌ دوایین هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆریان سه‌ركۆنه‌ كرد و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ "ده‌بێت ئه‌نجامده‌ران ڕوبه‌ڕوى یاسا بكرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌ترسییه‌كانى داعش، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بو.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە