هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  15 جار خوێنراوەتەوە

هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و وژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر ژیانی تاک بە تاکی هاووڵاتیانی کوردستان هەبووە.. بە جۆرێک لەکاتی هێرشەکەوە هەمووان بێ کارەبا بوون و گرفتی بۆ ژیانی ڕۆژانەیان دروست بووە.

هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر نارەزایی توندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە بە جۆرێک هەمووان داوای لێکۆڵینەوەو ئاشکراکردنی ئەنجامدەران و سزادانی بکەرانی ئەو هێرشانە دەکەن کە بەئەنقەست ژێرخانی ئابووری و ژیانی کوردستان بە  ئامانج دەگرن.

لە ئاستی ناوخۆیی تەواوی هێز و لایەنە سیاسەکان بە ڕازی و نارازییەوە هێرشەکانیان بە دژی کوردستان ناوبرد و ئیدانەی توندیان کرد.

لە ئاستی عێراقیش سودانی وەک سەرۆک وەزیران و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی وەک فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە توندی دژی هێرشەکە هاتنە دەنگ و ئیدانەیان کرد.

لەن ئاستی نێودەوڵەتییش وڵاتانی بەریتانیا ئەمریکا فەرەنسا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ ئاسایشی هەریمی کوردستان نیشانداوەو داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر دەکەن.

 شەوی چوارشەممە 26ـی مانگی 11، نزیک کاتژمێر 11:30، هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی و بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگەیەکی گەورەی کێڵگەکە کەوتەوەو بەگوێرەی زانیارییەکانی ٧ڕۆژ، نزیک کاتژمێر 09:00ـی بەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترڵکراوەو تیمەکانی کۆرمۆر کاردەکەن بە خێرایی بەرهەمهێنانی غاز دەستپێبکەنەوە

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە