بافڵ تاڵەبانی: کار دەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز
2 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ڕایگه‌یاند، کار دەکەن بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرچاوەکەی بنەمای دەستور و پێکەوەیی و خزمەتکردنی خەڵک بێت، چونکە خەڵکە "خۆشەویستەکەمان شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەو بەڵێنانەی پێمانداون جێبەجێیان دەکەین".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی،بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەسان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق کرد، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان دوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌كرد، "بە گەشبینی و پەرۆشییەوە کار دەکەین بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرچاوەکەی بنەمای دەستور و پێکەوەیی و خزمەتکردنی خەڵک بێت، چونکە خەڵکە خۆشەویستەکەمان شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەو بەڵێنانەی پێمانداون جێبەجێیان دەکەین".
11ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چو، یه‌كێتی توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان 17 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
|