وەفدێكی ئەمریکا لەبارەی دۆخی عێراق سەردانی بەغدا دەكەن

2   کاتژمێر پێش ئێستا  17 جار خوێنراوەتەوە

وەفدێكی باڵای ئەمریکا بە چەند پەیامێكی تایبەتەوە سەردانی بەغدا دەكەن و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی  عێراق دەکان.

پێگەی (شەفەق نیوز) لەهەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەفدێكی باڵای كۆشكی سپی دەگاتە بەغدا و پەیامیان بۆ تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق پێ دەبێت.

بەپێی زانیارییەكان، وەفدە ئەمەریكیەكە پێش پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن و یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق سەردانی بەغدا دەكەن.

 ناوەڕۆكی پەیامەكان”گەیاندنی پەیامی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپە سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق هەروەها لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و حکومەتی داهاتووی عێراق گفتوگۆ دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە گرووپەچەکدارەشیعەکان توانیویانە لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی 50 کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن ئەوەش ڕەنگە گرفت بۆ پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق دروستب بکات ئەگەر بێت بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق.

بڕیاریشە مارک ساڤایا نوێنەری تایبەتی ترەمپ لەم ڕۆژانەدا بە جیا سەردانی بەغدا بکات و تاوتوێی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بکات.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە