تێچووی حەج دیاری‌کرا و 'گەشتی وشکانی بۆ حەجی 2026 نەماوە'
3 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تێچووی حه‌جی ساڵی داهاتوو 7 ملیۆن و 100 هه‌زار دینار دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵی 2026 "گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و هه‌موویان به گه‌شتی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن."
كاروان ستوونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ناویان له تیروپشك ده‌رچووه، ئاگادار دەکەنەوە، ده‌توانن لە سبەینێ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025ـەوە سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج.
وتەبێژەکەی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ حەجی ساڵی داهاتوو گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و حاجییانی كوردستان هه‌ر هه‌موویان به گه‌شتی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن."
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانی بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌ج، کاروان ستونی باسی له‌وه كردووە، ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه "پێویسته بڕه پاره‌ی دیاریكراو ئاماده بكه‌ن، كه 7 ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره، له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و هه‌ریه‌ك له كۆپیی ره‌نگاوڕەنگی پاسپۆرت، كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ڕە كۆپی بكرێت."
دواكاتیش بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان و پێدانی تێچووی حه‌ج، وەک کاروان ستوونی دەڵێت، رۆژی پێنجشه‌ممه 27-11-2025 ده‌بێت.
|