هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

2   کاتژمێر پێش ئێستا  43 جار خوێنراوەتەوە

هەواڵگری سەربازی عیراق رایگەیاند، بەمەبەستی نەهێشتنی دیاردەی ماددە هۆشبەرەکان و بەپێی زانیارییە وردەکانی یەکێک لە سەرچاوەکانی، دوێنێ شەممە، لە ئەنبار دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە 22 هەزار حەبی هۆشبەر کە ویستراوە لە رێگەی باڵۆنێکی هەواییەوە بگوازرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی بۆ چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان بەمەبەستی نەهێشتنی دیاردەی ماددە هۆشبەرەکان و بەپێی زانیارییە وردەکانی یەکێک لە سەرچاوەکانی، بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فیرقەی پیادەی دەیەم، توانیان دەستبگرن بەسەر باڵۆنێکی هەواییدا کە 22 هەزار حەبی کەبتاگۆنی تێدابووە.

دەشڵێت، ماددەکان بە شێوەیەکی یاسایی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرە دەروونییەکان کراون.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە