پارتی: ئومێد دەکەین نەگەینە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی کوردستان
2 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم هۆشداری دەدات و دەڵێت هیوادارین دۆخی نێوان لایه‌نه‌كان نه‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دووباره بكرێته‌وه.
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕووداوی راگەیاند پێش هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق په‌رۆشیمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم له لایه‌نه‌كان نەدی.. جەختی لەوەشکردووە لە ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراومان نییه بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی کوردستان له ئێستادا سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.
وتەبێژی پارتی راشیگەیاند هێڵی سوورمان له‌سه‌ر هیچ ره‌وت و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌ك نییه و لەبارەی کۆنەبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری توندی دا‌و وتی.. هیوادارین دۆخی نێوان لایه‌نه‌كان نه‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دووباره بكرێته‌وه.
مەحمود محەمەد راشیگەیاند یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق نادادپه‌روه‌رانه‌یه و له ژماره‌ی نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مانی عێراق سته‌م له هه‌رێمی کوردستان كراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد له كاتی هاتنی بۆ دهۆك وتووێژ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌كرێت و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق باس ده‌كرێت و ئەوەشی ئاشکرد کرد وەک پارتی رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌بووە.
لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وتەبێژەکەی پارتی رایگەیاند.. سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كێتی به رێككه‌وتن بوو بۆ جه‌نابی مام جه‌لال كراوە، به‌ڵام ئه‌مه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت یان نا، گفتوگۆیه‌كه له‌نێوان ئێمه و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كورد له‌گه‌ڵ شیعه‌كان و سوننه‌كان... چونکە عه‌ره‌به‌كان زۆر گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كورد زۆر بایه‌خ به دانانی كادرێكی زۆرباش و لێهاتووی خۆی نادات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار. ئومێد ده‌كه‌م ئه‌مجاره ئه‌و گله‌ییه‌یان نه‌بێت.
|