ناوی ئەو کەسانەی بۆ وەرزی حەجی 2026 سوودمەند دەبن
3 کاتژمێر پێش ئێستا
712 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە بۆ وەرزی حەجی 2026 سوودمەند دەبن.
لەم لینکەوە بزانە ناوی تۆی تێدایە.
ئەمڕۆ تیروپشک بۆ نزیکەی 90 هەزار کەس کرا، لەنێویاندا زیاتر لە پێنج هەزار کەس ناویان بۆ حەج گەڕایەوە. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنییەوە تیروپشکەکەی کرد.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 89 هەزار و 893 کەس داواکارییان پێشکێش کردبوو.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم پڕۆسە نوێیە لەسەر داوای سعودیە بووە، ئەوان داوایان کرد پڕۆسەی ناونووسین و تیروپشک پێش کۆتاییهاتنی ساڵ تەواو بکرێت بۆ رێکخستنی کاروباری ئیداری.
کۆی گشتیی 5125 شوێنەکە تەنیا بۆ حاجییان نییە، بەڵکو لیژنەی پزیشکی، سەرپەرشتیاری کۆمپانیاکان، رێنماییکارانی ئایینی (مرشد) و ستافی ئیداریشی تێدایە.
|