دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و ملیۆنێک و 313 هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەکان و لە 26 هەزار ئاوارە دەتوانن دەنگ بدەن.
کاژمێر 07:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و له هه‌رێمی كوردستان 809 بنكه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كراونه‌ته‌وه كه چوار هه‌زار و 501 وێستگەی ده‌نگدان له خۆده‌گرن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت كه پێكهاتون له هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان بریتییه له ملیۆنێك و 313 هه‌زار و 980 كه‌س، هه‌روه‌ها 26 هەزار ئاوارە دەتوانن دەنگ بدەن.
نه‌به‌رد عومه‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتژمێر 7:00 بۆ 6:00ی ئێواره ده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پڕۆسه‌كه درێژناكرێته‌وه و ئامێره‌كان ته‌نها له‌و نێوه‌نده‌دا كارده‌كه‌ن، هه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدانیش له 450 ده‌نگده‌ر بوه‌ته 300 كه‌س.
ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستیپێكرد و بڕیاره 11ی ئه‌م مانگه‌ش ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت، لایه‌نه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی ده‌كه‌ن
|