بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە بڕیاریدا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
536 جار خوێنراوەتەوە
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کۆبوویەوە و لەبارەی بەشداری کردنی ئەندام و لایەنگرانیان لە پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/١١/٨ مەکتەبی سیاسی پەیوەندی ئیسلامیی بەسەرپەرشتی کامیل حاجی عەلی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەیاندا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیەتی.
بسم الله الرحمن الرحیم
جەماوەری كوردستان
ئێمە وەك بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان هەمیشە لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندی باڵای گەلەكەماندا بووین و ئەبین و ڕەمزی بەردەوامی ئاشتی و ئارامی كۆمەڵگەی خۆمانین ،ئەمەش بەئەركی شەرعی سەر شانی خۆمان دەزانین ،بۆیە لەم سۆنگەیەوە كە ئێستا هەموومان لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داین و دەنگ دان و هەڵبژاردنیش مافێكی یاسایی هەموو تاكێكە ،بۆیە داوا لە ئەندامانی و دۆستانی بزووتنەوەكەمان دەكەین ،ئازاد بن لە ممارەسەكردنی ئەو ئەرکەی لەسەر شانیانەو بەپێدانی دەنگ و متمانەی خۆیان بەو كەسانەی ئەركی خزمەت بە ئاین و نەتەوە و نیشتمانەكەمانیان لە ئەستۆ دەگرن.
هەر سەركەوتوو بن
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان
شەممە
٢٠٢٥/١١/٨
|