وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات
17 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارە سبەی یەکشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق بکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا پرسه‌كانی جێگه گرنگی هه‌ردو وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لهوهكردوه، سبەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا و دوای کۆبونەوەی له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێت.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق، پێشبینی دەکرێت هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رپرسانی عێراق تاوتوێی بەرچاوترین ئەو پێشهاتانە بکەن کە لەم دواییانەدا لە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و چوارچێوەی ناوچەکەدا ڕوویانداوە.
سەردانە لەناکاوەکەی فیدان بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە گۆڕانکاریی خێرا لو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە سوریا ڕوده‌ده‌ن، هاوکات لەگەڵ پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەروەها ڕاگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) سەبارەت بە گواستنەوەی هێزه‌كانی لە خاکی تورکیاوە بۆ چیای قەندیل لە هەرێمی کوردستان.
|