وتەبێژی پارتی: لەگەڵ یەکێتی نەگەینە ئەنجام بژاردەی دیکەمان دەبێت

7   کاتژمێر پێش ئێستا  49 جار خوێنراوەتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ئەگەر لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی نەگەنە ئەنجام بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم، بژاردەی دیکەیان دەبێت و ڕاشیدەگەیەنێت دوای هەڵبژاردنی عێراق جیاوازتر مامەڵە لەگەڵ یەکێتیدا دەکەن
 
مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "یەکێتی نیشتمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت نەهاتنە پێشەوە، بۆیە لە ئێستادا دواخراوە"
 
وتەبێژی پارتی  لەبارەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی، لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "گفتوگۆ لەدوای هەڵبژاردن جیاواز دەبێت و گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

مەحموود محەممەد  دەڵێت ئێستاش کات ماوەو دەکرێت ڕێکەوتنێک بکرێت تەنانەت ئەگەر جێبەجێش نەکرا لە ئێستادا بەلام پێش هەڵبژاردن ئیمزا بکرێت لە دوای پرۆسەی هەڵبژاردن بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. 

وتەبێژی پارتی هۆشداری ئەوەش دەداتە یەکێتیی نیشتمانی ئەگەر بێت و پیش هەڵبژاردن بە پێکهێنانی حکومەت رازی نەبن ئەوا دوای هەڵبژاردن جیاواز دەبێت و دەگەڕێنەوە خاڵی سفرو سەرەتا ، وە رەنگە ئەوەی ئێستا بۆ یەکێتیی نیشتمانی دانرابێت ئەوکاتە جیاوازتر بێت.

مەحموود محەممەد  دەڵێت لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی شەریکی راستەقینەین و شەراکەتی ئەوان زۆر لەوە زیاترە کە خۆیان چاوەڕیی دەکەن و جەختیشیکردەوە لە هەموو جومگەکانی ئەم هەرێمەدا بەشدار و شەریکن.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە