قوباد تاڵەبانی کاتی سەرهەڵدانەوەی کێشەی مووچەی ئاشکرا کرد
8 کاتژمێر پێش ئێستا
61 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵهبانی دەڵێت کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارسەر نەکراوەو لەکۆتایی ئەمساڵیشدا کێشەکە سەرهەڵدەداتەوە.
قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێم لەبانگەشەی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زانیارییەکی سەیری ئاشکراکرد و وتی زۆر بە داخەوەم کە دەڵێم کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و ئەوەی هەیە تەنها پینەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵیش جارێکی دیکە کێشەکە سەرهەڵدەداتەوە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد پێش دوو ساڵ وتم کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن، ئێستاش یەکێتی پێیوایە لە جیاتی پینەوپەڕۆ پێویستە کۆی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی نەشتەرگەرییەکی گەورەدا چارەسەر بکرێن.
ئەو قسانەی قوباد تاڵەبانی لەکاتێکدایە هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم سەرقاڵی وەرگرتنی مووچەی مانگی هەشتی ئەمساڵن و چاوەڕێ دەکەن لە مانگی 11 دا دوو مووچە پێکەوە وەربگرن و کۆتایی بە گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی مووچەوە بهێندرێت.
|