موچەی مامۆستایانی گرێبەست و گرێبەست دابەشدەکرێت
8 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە مانگی (ئاب/8)ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت، هاوكات دو موچەی ئەو فەرمانبەرانە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی دامەزراون دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەکشەممە 2ی (تشرینی دوەم/11) موچەی مانگی (ئاب/8)ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوکات هەمان ڕۆژ موچەی مانگی (ئاب/8) و موچەی مانگی (شوبات/2)ی ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لە دوای 1ـی (تەمموز/7)ـی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، شایستەکانی سەرۆجەم ئەو مامۆستان و فەرمانبەرانەی كە بەشێوەی گرێبەست و میلاك دامەزراون، لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
|