مه‌سرور بارزانی: سامانی سروشتیی موڵکی هیچ حزب و کەسێک نییە

10   کاتژمێر پێش ئێستا  277 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەیانەوێت کوردستان بکەنە شوێنێک بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ هەمو عێراق و دەوروبەریش. دەشڵێت، "كوردستان دەوڵەمەندە به‌ نه‌وت و غاز و کانزاكان، ئەو سامانە سروشتییە موڵکی هەمو خەڵکی کوردستانه‌ و موڵکی هیچ حزب و کەسێک نییە".

مەسرور بازرانی، لە کاتی كردنەوەی پرۆژەی گەیاندنی بۆریی گازی سروشتی هەولێر-دهۆک ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانی زیاتری لە کەرتی غازدا کرد لەگەڵ کۆمپانیای دانا غاز و کۆمپانیای کار، ئێستا بەرهەمی غاز بوەتە دو بەرانبەر، ئەوەش هاوکاریی زیاترمان دەکات لە دابینکردنی کارەبای زیاتر.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەیانەوێت کوردستان بکەنە شوێنێک بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ هەمو عێراق و دەوروبەریش، ئەو پرۆژەیه‌ زیاتر هاوکاریان دەکات بۆ ژینگەیەکی پاکتر، چونکە گازوایل کاریگەریی هەبو لەسەر پسیکردنی ژینگە.

مەسرور بارزانی وتیشی، پرۆژەی دیکەمان هەیە، كه‌ بریتییه‌ له‌ ڕاکێشانی بۆریی غاز لە نێوان کۆرمۆر بۆ چەمچەماڵ و لە بەرنامەی حکومەتدایە و هیوادارە لە کاتێکی نزیکدا جێبەجێ بکرێت.

ئەوەشیخستەڕو، کوردستان بە سەرچاوەی سروشتی، به‌ نه‌وت و غاز و کانزاكانیش شوێنێکی دەوڵەمەندە، ئەو سامانە سروشتییە موڵکی هەمو خەڵکی کوردستانه‌ و موڵکی هیچ حزب و کەسێک نییە.

مەسرور بازرانی لە بارەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "ساڵی داهاتو سەرجەم کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و دەیانەوێت زیاتر لە سێکتەری کارەبا هاوکاری حکومەتی فیدراڵیش بکەن، هەروەها دەیانەوێت کوردستان ببێتە سەرچاوەی کارەبا بۆ هەمو عێراق.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە