وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی هەشت گەیشت
4 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار وەکو تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکیمان.
رۆژی 26ـی تشیرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی:
تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
ڕۆژی یەک شەممە ( 2025/10/26 ) ( 945،817،000،000 ) نۆسەد و چل و پێنج ملیار و هەشت سەد و حەڤدە ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
|