"بەپێی یاسای بودجە نابێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ بفەوتێت"
16 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، بڕیارە ھیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی ھەشت دەدرێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، "رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا و گشتاندنی بۆ کرا بۆ ئێمە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق، بۆیە ئەم ھەفتەیە مووچە رەوانە دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یاسای بودجە تا کۆتایی ئەمساڵی پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق سوودی لێ وەرگرن، ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە، بۆیە ئەگەر بابەتەکە بە سیاسی نەکرێت، ئەمساڵ ھیچ مووچەیەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نافەوتێت".
|