97ـەمین گەڕی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار دەستی پێکرد

2025-03-04  215 جار خوێنراوەتەوە

97ـەمین گەڕی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بە درەوشانەوەی ئەستێرەکان لەسەر فەرشی سوور دەستیپێکرد. درەوشاوەترینیشیان ستافی فیلمی ئانۆرا بوون، کە 5 خەڵاتی بردەوە، لە نێویاندا خەڵاتی باشترین فیلم. 
 
شۆن بەیکەر، دەرهێنەری ئانۆرا، خەڵاتەکانی باشترین دەرهێنەر، باشترین سیناریۆی رەسەن و باشترین مۆنتاژیشی بۆ فیلمەکە بەدەستهێنا. 
 
خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بە میکی مادیسۆنی تەمەن 25 ساڵ بەخشرا، بەهۆی رۆڵگێڕانی لە فیلمی ئانۆرا.
 
ئەدریان برۆدی، لەبەرامبەر ئەو ئاستەی لە فیلمی The Brutalistـدا نواندوویەتی، بۆ دووەم جار لە ژیانی هونەریی خۆیدا، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری پیاو بردەوە. 
 
ئەنیمەیشنی ئێرانی، "لە ژێر سێبەری سنەوبەردا" کە لە لایەن حوسێن مولائیمی و شیرین سۆهانی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، خەڵاتی باشترین کورتە ئەنیمەیشنی بەدەستهێنا. 
 
کورتە ئەنیمەیشنەکە چیرۆکی سەختییەکانی ژیانی باوکێکی تووشبووی نەخۆشیی دەروونی و کچەکەی دەگێڕێتەوە. 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە