دوای ئازادبوونی موسڵ بازاڕى دەف گەرم بووە
2025-02-16
100 جار خوێنراوەتەوە
عەبدولحەق ئیسماعیل، دەستبەردارى یەکێک لە پیشە دێرینەکانى شارى موسڵ نەبووە؛ لە شوێنکارە بچووکەکەیدا رۆژانە دەفى جۆراوجۆر دروست دەکات، گۆڕانکارى لە ئامێرەکانى میوزیک و تەکنەلۆژیاى نوێ، نەیتوانیوە لەو شارە دەف لە ژەنین بخات.
عەبدولحەق ئیسماعیل، دەڵێت: "پێستى سرووشتى مەڕ و بزن بەکار بۆ دروستکردنى دەف دەهێندرێت، هەریەکەیان تایبەتمەندى خۆى هەیە؛ بەکارهێنانى پێستى مەڕ لە هاویندا و پێستى بزن لە زستاندا، دەنگێکی خۆش بە دەف دەدات".
دەستپێکردنەوەى چالاکى تەکیەى تەریقەتە جیاوازەکانى موسڵ دواى داعش، بازاڕی ئەو ئامێرەی گەرم کردووە. ئەو ئامێرە گەرم و گوڕی بە رێوڕەسم و سرووتە ئاینییەکانی دەدات.
ئەحمەد عەبدوڵڵا، شوێنکەتووی تەریقەتى کەسنەزانىیە لە موسڵ و دەڵێت: "پێگەى دەف لە نێو تەسەوف بە گشتى یان لە کاتى خوێندنەوەى سروودەکان بۆ جووڵە و رێکخستنییەتى، لە دانیشتنەکانى زیکر یان ستایشخوانى پێغەمبەر، دەف بە بەشێک لە رۆحى خۆم دەزانم".
نرخى دەفى دروستکراوى نێوخۆیی لە موسڵ، دەگاتە 30 هەزار دینار، شوێنکەوتووانى تەریقەتى تەسەوف کڕیار و بەکارهێنەرى سەرەکى دەفن لە موسڵ.
|