پێشانگای شێوەکاری بۆ مامۆستایانی هونەر لە هەڵەبجە كرایەوە

2025-02-28  174 جار خوێنراوەتەوە

لە قوتابخانەی گۆرانی بنەڕەتی لە هەڵەبجە، پیشانگایەکی شێوەكاریی بۆ ٨٧ مامۆستای هونەریی خوێندنگەكانی سنوورەكە لە ژێر ناوی “ماڵباتێك لە ڕەنگ و نۆتە” كرایەوە، وێنەكانیش هەموو ڕەنگەكانی هونەری تێدا لەخۆی گرتبوو مامۆستایان پێكەوە تابلۆ و وێنەكانیان نمایش كرد.

سۆما سوهەیب، بەشدار لە پێشانگاكە وتی: بە خۆشحاڵییەوە ئەمساڵیش بەشداریم لەم پێشانگایە كردووە، تابلۆكەی ئەمڕۆم باسی كەلتووری هەورامانە لەگەڵ هەڵەبجە، ئەویش بە درووستكردنی فەرەنجییەكە بە گوێز و قەبارەی گوێزەكەش جیاوازە بەكارم هێناوە بۆ درووستكردنەكەی.

سۆما وتیشی: بەهۆی ئەوەی لەگەڵ باوكم کاردەکەم لەناو باخ، جۆرێكی گوێزمان هەبوو نەمان دەتوانی سوودی لێوەربگرین، جۆرەكەی قەیمییە یانی سوودی لێوەرناگیرێت لەبەر ئەوەی ناوەكەی پووچە، بۆ ئەوە نابێت بۆ بازرگانی بیفرۆشینەوە، ماوەی سێ‌ ساڵ ئەو گوێزانەم كۆكردەوە و ئەو كارە هونەرییەم پێی بەرهەمهێنا.

وتیشی: فەرەنجییەكە ئێستا كەسی ئاسایی دەتوانێت لەبەری بكات، لەگەڵیشیدا هەر بەگوێز كڵاوەكەشمان درووستكرد، هەروەها مەدالیایەكمان بۆ درووستكرد، پێكهاتووە لە هەنار و بەڕ و مێخەك لەگەڵ تەزبیحی پیاوان لەگەڵ جوتێك كڵاشی هەورامان، ئەمانە گوزراشتن لە كەلتووری هەورامان و هەڵەبجە لە كارەكەمدا ڕەنگی داوەتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە