تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا کردەوە

5   کاتژمێر پێش ئێستا  37 جار خوێنراوەتەوە

تـورکیـا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ( فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی )دا کردەوە.

بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ( فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ) بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ 15ی10ی 2025 (ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا) ئاگادارینامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد.

راشیگەیاندووە: لەم روانگەیەوە، (ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا) گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی ووڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوە .

لەکۆتایی راگەیەنراوەکەشدا بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ( فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ) ئاماژەی بەوەشکرد: بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکەین و هیوادارین لە زووترین کــاتـدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و ووڵاتانی تری ئەوروپا و جيهان رێکبخەنەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە