90%ی شه‌قامه‌كانی غەززە به‌ته‌واوی یان به‌شێكی وێران بوون
4 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
شاره‌وانی غه‌ززه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ناتوانرێت ئاوه‌دانكردنه‌وه و لابردنی داروپه‌ردو به‌بێ كردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری غه‌ززه ده‌ستپێبكات، چونكه زۆربه‌یان به‌هۆی بۆردومانی ئیسرائیله‌وه به‌ته‌واوی یان به‌شێكیان له‌ناوچون.
شاره‌وانی غه‌ززه ڕایگه‌یاندوه، "50 ملیۆن ته‌ن داروپه‌ردو له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا هه‌یه، 90%ی شه‌قامه‌كانی شاری غه‌ززه به‌هۆی شه‌ڕی ئیسرائیله‌وه به ته‌واوی یان به‌شێكی وێران بون".
دوێنێ دوشه‌ممه میسر میوانداری لوتكه‌ی ئاشتیی كرد له شه‌رم شێخ به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و دۆناڵد تره‌مپ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی به به‌شداریی سه‌رۆكی شانده‌كانی نزیكه‌ی 20 وڵات.
|