عێراق لەسەر بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم هاتە دەنگ

5   کاتژمێر پێش ئێستا  235 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەکەمجار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر بەقاچاخ بردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری یاسایی دەستنیشان دەکات 

سوۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ٧ڕۆژی راگەیاند دوای ئەوەی داوام کرد سزای ئەو کەسانە بدرێ کە نەوت بەقاچاخ دەفرۆشن نەک موچەی خەڵک ڕابگیرێت، هەر بۆیە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ یەکەمجار لەسەر بەقاچاخ بردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری یاسایی دەستنیشان دەکات.

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکرد لە ٢/٩/٢٠٢٥ لەگەڵ عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کەسەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محمد شیاع سودانییاان کردووە، ئەو نامەیەی بەدەستی پێداوەو داوای لێکردووە ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر بەرامبەر ئەوانەی نەوتی کوردستان بەقاچاخ دەبەن نەوەک بە پێچەوانەوە سزای مووچەخۆران بدرێت.

پەرلەمانتارەکەی عێراق ئەوەشی بۆ ٧ڕۆژ ئاشکرا کرد لەوەڵامدا ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەوردی ڕێکاری یاسایی دیاری دەکات دەرهەق بەوانەی نەوت بەقاچاخ دەفرۆشن و جەختی کردەوە لەوەی، ئەمە بۆ یەکەمجارە ئەم ڕێکارە دەستنیشان دەکرێت.

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکرد بەهیوای ئەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆمپانیای سۆمۆ بیفرۆشێ و شایستەی دارایی هەرێم وەربگیرێت چونکە لەمە بەدوا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەقاچاخ بردنی نەوت بە فەرمی دەگیرێتەبەر.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە