كۆمپانیای سۆمۆ: به‌منـزیكانه نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده ده‌كرێته‌وه
2025-09-23
211 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای به‌بازاڕ‌كردنی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ) ڕ‌ایگه‌یاند، نزیكین له‌ڕ‌ێككه‌وتنێك بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و دووپاتیشی كرده‌وه میكانیزمێكی باش بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی گیراوه‌ته‌به‌ر و حكومه‌تیش به‌م زووانه واده‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌لی نزار به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕ‌ابردوودا هه‌وڵێكی زۆر دراوه بۆ گه‌یشتن به ڕ‌ێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ڵگرت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێككه‌وتنه‌كه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی، به‌و پێیه‌ی گه‌یشتوینه‌ته میكانیزمێكی به‌هێز بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕ‌ێككه‌وتنه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی بڕ‌ی به‌رهه‌مهێنراو له هه‌رێمه‌وه، هه‌روه‌ها دوای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌موو ورده‌كارییه‌كان چاوه‌ڕ‌ێی ڕ‌ێكاره‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ین .
په‌یوه‌ست به دڵنیایی به‌كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاند: كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پێدانی شایسته داراییه‌كانیان پێویستیان به دڵنیایی هه‌یه، ئێمه‌ش بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه كارمان كردووه، حكومه‌تیش دوای ئیمزا كردنی رێككه‌وتنامه‌كه واده‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت راده‌گه‌یه‌نێت.
|