ڕووماڵی تاوان له‌لایه‌ن میدیاكانی هەرێمەوە قەدەغە دەکرێت

2025-09-18  123 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ پێناو سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە، له‌مه‌ودوا  ڕێگە بە هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی ڕوداوی تاوان و تۆمەتباران و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاو بكەنەوە و ڕوماڵی بکەن. 

بەپێی گشتاندنێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، كە ئاراستەی گشت وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت كراوە، لەمەودوا ڕێگە بە هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی ڕوداوی تاوان و تۆمەتباران و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاو بكەنەوە و ڕوماڵی بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و گشتاندنە لەسەر بنەمای داواكارییەكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە، كە تێیدا داوای كردوە، بۆ پاراستنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەرونی و كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵك و نەقۆستنەوەی ڕوداوەكان بۆ دوبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، ڕێگە نەدرێت ڕوماڵی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌ پێناو سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە، رێزگرتن لە رێرەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ دەرچوە. 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە