ئەو کەسەی تەرمەکەی لە چیای ئەزمەر دۆزرایەوە سکرتێری فاورقی مەلا مستەفا نیە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  22 جار خوێنراوەتەوە

ئەو کەسەی ڕۆژی ڕابردوو تەرمەکەی لە چیای ئەزمەر لە سلێمانی دۆزرایەوە سکرتێری فاورقی مەلا مستەفا نیەو بەڕێوەبەری کارگێڕیی شاری جوان بووە و لە میوانخانەکە کاری کردووە.
 
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ٧ڕۆژی راگەیاند، "ئەو تەرمەی دوێنێ دۆزرایەوە، دەرکەوتووە بەڕێوەبەری کارگێڕیی شاری جوان بووە و لە میوانخانەکە کاری کردووە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند دوای ئەوەی هاووڵاتییان ئۆتۆمبێلەکەیان لە شوێنی رووداوەکە بینیوە، ئێمەیان ئاگادار کردووەتەوە و دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی رووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا."
 
بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "لە 90%ی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە رووداوەکە خۆکوژی بووە و بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
 
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا، کوڕەکە تەمەنی سەرووی 30 ساڵ بووە و تەرمەکەی دوێنێ عەسر دۆزراوەتەوە و دواتر رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێکی زۆری میدیا و پەیجەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وابڵاویانکردەوە کە ئەو کەسەی لە چیای ئەزمەر تەرمەکەی دۆزراوەتەوە سکرتێری بازرگانی دیاری شاری سلێمانی فاروقی مەلا مستەفا بووە.
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە