توركیا په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پچڕاند
2025-08-29
148 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌پچڕێنن و ئاسمانی توركیاش به‌ڕوی فڕۆكه‌كانی ته‌لئه‌بیب داده‌خه‌ن.
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "بڕیارمانداوه په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كانمان به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنین و ئاسمانی خۆمان به‌ڕوی فڕۆكه‌كانیدا دابخه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئیسرائیلی به ئه‌نجامدانی "كۆمه‌ڵكوژی جه‌ماوه‌ری" دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه تۆمه‌تبار كرد و هۆشداریدا له‌وه‌ی ئیسرائیل، ئامانجیه‌تی ته‌واوی كه‌رتی غه‌ززه داگیربكات و چاره‌سه‌ری دو ده‌وڵه‌تی له‌ناو ببات.
هاكان فیدان هێرشیكرده سه‌ر "پشتیوانی بێسنوری ئه‌مریكا" بۆ ئیسرائیل و وتی، "سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانیوه به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت بۆ وه‌ستاندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه پێشهاته‌كانی سه‌ر زه‌وی نیازی ئیسرائیل بۆ داگیركردنی هه‌مو خاكه‌كانی فه‌ڵه‌ستین پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه "سیاسه‌تێكی دڕندانه له برسێتی" له غه‌ززه له هه‌وڵێكدا بۆ ده‌ركردنی دانیشتوانه‌كه‌ی، به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه چیتر "ناتوانرێت غه‌ززه بۆ ژیان" به‌كاربهێندرێت.
|