ئۆتۆمبێلێک و هێلیکۆپتەرێک لە چیای ئەزمڕی سلێمانی کەوتنە خوارەوە
2025-08-29
69 جار خوێنراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی لەسەر ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە شاخی هەرووتەڕوونکردنەوەیدا و دەڵێت”کۆپتەرەکە هەوڵی ڕزگارکردنی شۆفێری سەرنشینێکی دابوو”.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، هاتووچۆی سلێمانی لەسەر کەوتنەخوارەوەی فرۆکەی فریاگوزاری هاتووچۆ ڕایگەیاند، لە میانەی هەوڵی رزگارکردنی شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کە بەڕووداوێکی هەڵدێران کەوتبووە خوارەوە لە شاخی هەڕووتە، فڕۆکەیەکی فریاگوزاری لەو کاتەدا تووشی هەڵەیەکی تەکنیکی بووە و کەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم تیمەکانی لایەنی پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەکەن و تەرمی ئەو هاووڵاتییەی تووشی رووداوەکە بوبوو گوستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.
هاتووچۆ ڕوونیشیکردۆتەوە، هەردوو فڕۆکەوانەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار کە یەکێک لە فڕۆکەوانەکان عمید (حسین فیچ اللە) یە باری تەندروستییان جێگیرەو لە قۆناغەکانی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستیدان.
سوپاسی هەموو ئەو هاوڵاتی و لایەنانە ئەکەین کە هاوکاربوون لە گواستنەوەی تەرم و بریندارەکان.
|