مهسرور بارزانی: هەڵەبجەی خۆشەویست یەکەم پارێزگایە كارهبای 24 كاتژمێری ههیه
2025-08-28
279 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان ڕایدهگهیهنێت، نزیكهی چوار ملیۆن هاووڵاتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێریی پڕۆژەی ڕووناکییان هەیە؛ دهشڵێت، بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە هەڵەبجەی خۆشەویست یەکەم پارێزگایە بەتەواوی کارەباکەی بووەتە 24 کاتژمێری.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و زیاتر لە 115 هەزار شوێنی بازرگانی ئێستا لەڕێی پڕۆژەی ڕووناکیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە. ئەمەش زیاترە لە 50%ی دانیشتووان، کە دەستکەوتی کەمتر لە ساڵێکە لە دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە لە تشرینی یەکەمی 2024ەوە.
هەروەک بەڵێنمان دابوو پێش وادەی خۆی ، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە ناوەندی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە. خۆشحاڵم ڕایدەگەیەنم کە هەڵەبجە یەکەم پارێزگایە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کە بە تەواوی کارەبای 24 کاتژمێریی هەیە.
ڕووناکی تەنیا کارەبای بەردەوام و جێی متمانە نییە، بەڵکوو بەشێکی سەرەکیی خۆشگوزەرانیی کۆمەڵگەیە. تا ئێستا، زیاتر لە 3,200 موەلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، ئەمەش وایکردووە گەڕەکەکانمان پاکتر و تەندروستتر و سەلامەتتر بن بۆ منداڵەکانمان.
ئامارەکان دەریدەخەن کە ماڵەکان و بازرگانانیش مامەڵەیان لەگەڵ کارەبا گۆڕاوە: کەمتر بەکاردەهێنن و لە پڕۆژەی ڕووناکیدا، نزیکەی 80%ی خەڵک پارەی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو بڕەی کە پێشتر بە موەلیدەکانیان داوە.
هێشتا کارمان ماوە. بەڵێنەکەمان لەجێی خۆیەتی، هەموو ماڵ و بزنسێک تا کۆتایی ساڵی 2026 ، کارەبای 24 کاتژمێریی دەبێت. ئامادەین بۆ هاوکاریی بەشەکانی دیکەی عێراق بۆ بەدەستهێنانی هەمان ئە دەستکەوتانە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
|