سەرۆکایەتیی کۆمار: لێبووردنی تایبەتمان بۆ هیچ کەسێکی بیانی دەرنەکردووە

2025-08-28  144 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رەتیکردەوە لێبووردنێکی تایبەتی بۆ هیچ هاووڵاتییەکی وڵاتێکی عەرەبی دەرکردبێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار بڵاویکردەوە: "هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن لێدوانێکی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان بڵاوکردووەتەوە، کە باسی دەرکردنی لێبووردنێکی تایبەت لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بۆ هاووڵاتییەکی عەرەب دەکات."
 
ئەو پەرلەمانتارە لە دانیشتنی ئەم هەفتەی پەرلەمانی عێراق گوتی، سەرۆککۆماری عێراق لێبووردنی تایبەتی بۆ کەسێکی سعودی دەرکردووە، لەکاتێکدا سعودیە ئێستا ژمارەیەک عێراقی دەستگیرکردووە، کە بۆ عومرە چوونەتە ئەو وڵاتە.
 
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئەو قسانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "عەبدولـلەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لەوەتەی لە تشرینی یەکەمی 2022ـەوە دەستبەکاربووە تاوەکو ئێستا، هیچ لێبووردنێکی تایبەتی بۆ هیچ هاووڵاتییەکی عەرەب یان بیانی دەرنەکردووە."
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە