مەرجی یەکێتیی بۆ ڕاگرتنی شەڕی میدیایی لەگەڵ پارتی ئاشکرا بوو

2025-08-26  928 جار خوێنراوەتەوە

لەتیف نێروەیی : ڕاگەیاندنی پارتی ئەوشەڕوە ڕاگەیاندنە ڕابگرێت یەکێتیش ڕایدەگرێت.

لەتیف نێرەوەیی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی  بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند.، ئەوان لەگەڵ کەشێکی ئارام و سەقامگیری میدیاییداین ، سەقامگیری میدیایی سەقامگیری سیاسیی دروستدەکات ، سەقامگیری سیاسیش سەقامگیری کۆمەڵایەتی دروست دەکات و ڕەنگدانەوەی دەبێت بەسەر هەموو بوارەکانی تردا.

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی  وتیشی پێمان  ناخۆشە شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان یەکێتی و پارتی دروست بووە بەڵام دەسپێشخەر نەبوون تا ئەو شەڕە ڕاگەیاندنە بووەستێنین.

سەبارەت بە ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکەی لالەزار ، نێروەیی وتی، ئەوان چاوەڕوان دەکەن ئەگەر میدیای پارتی پابەند بێت بە پەیامەکەی خۆیانەوە و ئەو هێرشەی دەستیان پێکردووە ڕایبگرن ئەوە بە دڵنیاییەوە یەکێتیش پییخۆش نییە شەڕی ڕاگەیاندن هەبێت.

بەرەبەیانی 22ـی ئابی 2025، ژمارەیەک هێزی ئەمنیی لە سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای زیاتر لە سێ کاژێر رووبەڕووبووەنەوە، لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکى بەرەى گەل و ئەو کەسانەی لە ئوتێل لالەزاربوون دەستگیر کران.

دوابەدوای ڕووداوەکەی لالەزار شەڕێکی توندی ڕاگەیاندن لە نێوان یەکێتی و پارتی دەستی پێکرد

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە