بافڵ تاڵەبانی: دهبێت مافی كورد له سوریای نوێدا مسۆگهربێت
   
    
    
        
       2025-08-26
         274 جار خوێنراوەتەوە
     
    
   
                
    
           بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) کرد. 
 
لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەیبوون، نوێترین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا. 
 
بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوەو رایگەیاند، دەبێت مافی کورد لە سووریای نوێدا مسۆگەر بێت و وڵاتەکە بە هاوبەشیی هەموولایەک بەڕێوەبچێت و حکومەتی سووریا نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات. 
 
لای خۆیەوە، وەفدی پەیەدە سڵاوی مەزڵوم عەبدییان گەیاندە بافڵ تاڵەبانی و پشتیوانی پەیەدە و هەسەدەیان جارێکی دیکە بۆی دووپاتکردەوە. 
    
							
							
							
   
    
 
              
              					
              |