په‌رله‌مان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
16 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی دوشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دیاریكرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شاری كوت و هێرشه درۆنیهكانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دوشه‌ممه 21ی (تهمموز/7) ئه‌نجامده‌درێت، دو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه، گفتوگۆی تایبه‌ت به روداوه‌كه‌ی شاری كوت ده‌بێت كه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكه‌وه زیاتر له 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ته‌وه‌ری دوه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به‌گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هێرشه "تیرۆرستیه‌كان"ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو بۆسه‌ر ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان.
|