وه‌زیری به‌رگری توركیا: به مه‌رج گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌خرێنه سوپاوه
6 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند، ئەگەر ئەو ئەندامانەی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) کە هاوڵاتی کۆماری تورکیان و بەشداری هیچ چالاکیەکیان نەکردبێت یان خزمەتی سەربازییان تەواو نەکردبێت، ئەوا دەخرێنە خزمه‌تی سەربازییه‌وه.
یه‌شار گوله‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له لێدوانێكدا له‌باره‌ی چه‌كدانانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، باسی لهوهكردوه، "ئەگەر ئەو ئەندامانەی په‌كه‌كه کە هاوڵاتی کۆماری تورکیان و بەشداری هیچ چالاکیەکیان نەکردبێت یان خزمەتی سەربازییان تەواو نەکردبێت، ئەوا دەخرێنە خزمه‌تی سەربازییه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تا ئه‌مڕۆ برا كورده‌كانمان بەبێ هیچ کێشەیەک له ڕیزه‌كانی سوپادا خزمەتیان کردوە، لەوێش هیچ کێشەیەک نەبوە".
ئه‌و په‌یامه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌كاتێكدایه كه 11ی ئه‌م مانگه گروپێك له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه له مه‌راسیمێكدا چه‌كه‌كانیان سوتاند، وه‌ك نیازپاكییه‌ك بۆ له‌ناوبردنی چه‌كه‌كانیان له ئه‌گه‌ری پێشكه‌وتنی پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كانی په‌كه‌كه و حكومه‌تی توركیا.
|