عێراق داوای هاوكاری ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خۆڵبارین
3 کاتژمێر پێش ئێستا
232 جار خوێنراوەتەوە
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی كۆماری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای به‌هێزكردنی ڕۆڵی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی زریانی خۆڵبارینی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد و رایگه‌یاند، خۆڵبارین ره‌هه‌ندی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی هه‌یه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، عه‌باس كازم عوبه‌ید نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی كۆماری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك په‌یامێكی پێشكه‌ش كرد، وه‌ك سه‌رۆكی گروپی 77 و چین، له میانی كۆبونه‌وه‌ی ئاستی باڵا كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی زریانی خۆڵبارین و گهردهلولهكان له ژێر دروشمی، (كاركردن له سه‌رانسه‌ری ئهجێنداكان بۆ خۆڕاگری و به‌رده‌وامیی) ئه‌نجامدرا.
عه‌باس كازم عوبه‌ید له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "گه‌رده‌لولی خۆڵ و تۆز بونه‌ته پرسێك كه ڕه‌هه‌ندی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی جددیان هه‌یه، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر گه‌یشتن به زۆرێك له ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام هه‌یه، به‌تایبه‌تی له وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتودا، له‌نێویاندا له ئه‌فریقا و ئاسیا".
جه‌ختیشیكرده‌وه "ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه پێویستی به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ر و دابینكردنی ئامرازی گونجاو بۆ جێبه‌جێكردن هه‌یه، له‌وانه‌ش دارایی، بنیاتنانی توانا، و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا، له‌گه‌ڵ پێویستی لابردنی ڕێوشوێنه ئابورییه تاكلایه‌نه‌كان كه به‌سه‌ر وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتودا سه‌پێنراون".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عێراق داوای به‌هێزكردنی ڕۆڵی "هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی زریانی خۆڵبارین"ی كرد، به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی جێبه‌جێكردنی چالاكییه‌كانی، هه‌روه‌ها ڕاسپاردنی ده‌زگایه‌كی تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ماهه‌نگی بۆ چاودێریكردنی ئه‌م بابه‌ته، ستایشی هه‌وڵه‌كانی هه‌ردو كۆمپانیای ESCWA و ESCAPی كرد له‌م بواره‌دا.
نوێنه‌ری عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر "پێویستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه سیاسی و داراییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده په‌ره‌سه‌ندوه، له چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای نیشتمانی و جیهانیدا" .
|