ئەو گروپەی چەکیان دانا: هیوادارین ببێتە خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان
6 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
دوای رێوڕەسمی چەکدانان، ئەو گرووپەی پەکەکە ئەمڕۆ لە سنووری سلێمانی چەکیان دانا راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.
دوای رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێک گەریلا کە خۆیان ناوناوە "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"، راگەیێندراوێک بە ناوی ئەوانەوە بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە، "بە ئامانجی ئەوەی پرۆسەی گۆڕان و گۆڕانکاریی دیموکراتییانە بەخێرایی پێشبکەوێت، گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دامەزرا".
دەقی راگەیێندراوەکە بەمشێوەیەیە:
"بۆ رای گشتی و گه‌له‌كه‌مان"
به ناوی گرووپی "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"یه‌وه كه بۆ برەودان به پرۆسه‌ی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی دیموكراتیکی پێكهێندراوه؛ سڵاو و رێزی خۆمان پێشكێشی ئاماده‌بووان و هه‌موو شاهیدانی ئه‌م چالاكییه دیموكراتییه مێژووییهمان ده‌كه‌ین.
ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی، كه له کات و جیادا به ئامانجی شه‌ڕكردن له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ریزه‌كانی پەکەکەدا كردووه، چه‌كمان هه‌ڵگرتووه و له هه‌رێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشانمان بەڕێوەبردووە، ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگهوازییهكهی رێبه‌ری گه‌لی كورد، عەبدوڵلا ئۆجەلان كه له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی رێکەوتی 19-06-2025 بڵاوی كردبووه‌وه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنهكهمان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی 27ـی شوباتی 2025 بۆ "ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک"ـی ڕێبەر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان و بڕیاره‌كانی 12ـەیەمین كۆنگره‌ی پەکەکەیە كه له رۆژانی 5- ئایاردا ئه‌نجامی دا. وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی بهكرداریی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی و سۆسیالیزمیمان به رێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له حزوری ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان، چهكهكهمان له‌نێو ده‌به‌ین.
هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێت به مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی بۆ ژنان و گه‌نجان و بۆ گه‌لانی توركیا و رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
پڕ به‌دڵ هاوڕاین له‌گه‌ڵ بانگهوازییهكهی رێبەر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان كه ده‌ڵێت: "بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پەیڕەو بكه‌ن". مایه‌ی شانازی و سهربهرزییهكی گه‌وره‌یه كه هه‌ڵده‌ستین به جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئه‌م پره‌نسیپه مێژووییه.
ده‌زانین كه تاوەکو ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و به‌بێ تێكۆشان به‌دینه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شتێك رۆژانه به قوربانی گه‌وره و به تێكۆشانی بێ وێنه بهدهستخراوه. هه‌ڵبه‌ت له ئێستا بهدوایشهوه هه‌ر به تێكۆشانی سه‌خت و دژوار به‌رده‌وام ده‌بێت. زۆر باش لەم راستییه تێگەیشتووین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتی دیموكراتییانه له‌ناخی دڵمانه‌وه بڕوامان به فیكر و پارادایمی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانە و متمانه‌مان به خۆمانە و هاوکات وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانیش متمانه‌مان به‌هێزی ههرهوهزیمان هه‌یه.
له ژینگه‌یه‌كی وه‌هادا كه گوشار و تاڵانكاری فاشیستی پەرەی سه‌ندووه، ناوچه‌كه‌مان؛ رۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست بووه به گۆمی خوێن و گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ژیانی ئاشته‌وایی، ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراتییه، گرنگی و راست و پێویستی هه‌نووكه‌یی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییهمان ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین.
به‌و هیوایه‌ین كه هه‌موو لایه‌ك لە ژنان، گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه سۆسیالیستی و دیموكراته‌كان، واتا سه‌رجه‌م گه‌لان و مرۆڤایه‌تی؛ د‌رك بە بەها و بایه‌خی ئه‌م هه‌نگاوه ئاشتی و دیموكراتیانهیهمان بكه‌ن، تێیبگه‌ن و ڕێزی بگرن.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بانگ له سه‌رجه‌م هێزه هەرێمی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسن له هه‌موو ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان، رێز له مافه ره‌وا و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن و پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه بكه‌ن.
بانگه‌وازی له گه‌لان بەگشتی، وە به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، رۆشنبیر، نووسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی راست و درووست له‌م هه‌نگاوه مێژووییهمان تێبگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌ماندا بن. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی پرسی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن و له ئاستی جیهانیدا تێكۆشانی دیموكراتییانه، سۆسیال ئینته‌رناسیۆنالی و پشتگیری و پشتیوانی بكه‌ین.
بانگه‌وازیش له گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی راست تێبگه‌ن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م قۆناخه مێژووییه‌ی ئێستا و ئه‌م پرۆسه‌ی 'ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک'یەیی کە رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردووه، ئه‌ركه‌كانیان له هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی، رێكخستنی و چالاكییدا به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكه‌ن و پەرە به ژیانی دیموكراتییانه بده‌ن.
ستەم و داگیركاری كۆتایی دێت و ئازادی و هاوخه‌باتی سه‌رده‌كه‌وێت.
پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیکی مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت
11ـی تەمموزی 2025
گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی
|